رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ 19.25٪ بەرزدەبێتەوە

04-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی ئاماری تورکیا رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە لە مانگی رابردوو بۆ 19.25٪ بەرزبووەتەوە و زیاتر بووە لە مانگی پێشتر کە رێژەی هەڵاوسان 18.95٪ بوو.
 
بەپێی ناوەندی ئاماری تورکیا رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە زیاتر بووە لە پێشبینییەکان. یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی ماددە خۆراکییەکان و خواردنەوە ناکحولییەکان دەگەرێتەوە.
 
نرخی ماددەی خۆراکی و خواردنەوە ناکحولییەکان لەو مانگەدا لە تورکیا بە رێژەی 29٪ بەرزبووەتەوە.
 
سەرەڕای بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە مانگی ئابدا، بانکی ناوەندیی تورکیا رایگەیاندووە لە کۆتایی ئەمساڵ رێژەی هەڵاوسان لە 14.1٪ نزیکدەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)

سەرۆکی جەهەپە: بوختانم پێدەکەن و دەیانەوێت ئیرادەم بشکێنن

سەرۆکی جەهەپە رایدەگەیێنێت، ئەو گوشار و ئۆپەراسیۆنە یاساییانەی دەکرێنە سەر سەرۆکشارەوانییەکانی پارتەکەی، "هێرشە بۆ سەر ناسنامەی جەهەپە" و دەڵێت، ئامانجی کۆتایی دەسەڵات شکاندنی ئیرادەی ئەوە.