رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازی لە دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لەو ئەرکە هەستیارە دا.
رۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بڵاوکردەوە دەڵێت: " هیوادارین حکومەتی نوێ، لەم قۆناخە هەستیارەی ناوچەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت، بە کارنامەیەکی ئەرێنییەوە هەنگاوی بەهێز بەرەو سەقامگیری، خۆشگوزەرانی و تێکەڵبوونی عێراق لەگەڵ ناوچەکە دا بنێت."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەخت لە بەردەوامیی پشتیوانییەکانی دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە وڵاتەکەی "وەکو هەمیشە بەردەوام دەبێت لە پێشکێشکردنی پشتگیریی پێویست بۆ هەوڵەکانی عێراق لەم ئاراستەیە دا."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، تورکیا دووپاتی دەکاتەوە کە سوورە لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکان دا لەگەڵ عێراقی هاوسێی و "پەیوەندییەکی مێژوویی و رەگداکوتاومان پێکەوە هەیە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ