هاکان فیدان: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا باسی دانوستاندنی دیمەشق و پەیەدەمان کرد

دوێنێ کاژێر 11:00
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێ، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا سووریاییەکەی لە پاریس باسی دانوستاندنی دیمەشق و هەسەدەیان کردووە.
 
دوای ئەوەی بە نوێنەرایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی پاریسی کرد و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی کرد، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا شەوی سێشەممە 6-1-2026 قسەی بۆ میدیای وڵاتەکەی کرد.
 
فیدان جەختی لەبارەی دیداری سووریا لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل قسەی کردووە و گوتی، "وەزیری دەرەوەی سووریا، بەڕێز شەیبانی بەمەبەستی دیداری سێقۆڵی دانوستاندنی ئیسرائیل، ئەمریکا و سووریا لە پاریس بوو. ئێمە هەر لە سەرەتاوە لە نزیکەوە چاودێریی ئەم دانوستاندنانە دەکەین. لەگەڵ لایەنەکانی سووریا و ئەمریکا لە راوێژی هەمیشەییداین."
 
دوای دیداری سێقۆڵی، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە و لەمبارەیەوە هاکان فیدان گوتی، "دوو بابەتی گرنگمان باس کردن. یەکەم، لە دیدارەکانی ئەمڕۆدا چی کرا؟ هەروەها دیداری چەند رۆژێک لەمەوبەریان لەگەڵ یەپەگە، کە ئایا گەیشتن بە هیچ ئەنجامێک یان نا؟ ئەم بابەتانەمان زۆر بە وردی تاوتوێ کرد. سووریا، بەهۆی ئەوەی راستەوخۆ دراوسێمانە، هەموو رووداوەکانی ئەوێ لە نزیکەوە پەیوەندیدارن بە ئێمە. هیوادارین زەوینەیەکی دانوستاندن و رێککەوتن بڕەخسێت کە هەمووان رازی بکات و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دروست بکات."
 
هەموو ئەمانە لە کاتێکدان، بەرپرسانی ئەنقەرە بەردەوام هۆشداری دەدەنە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆئەوەی چەک دابنێت.
 
دوایین هۆشدارییەکان لەلایەن یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بوو کە داوای لە هەسەدە، یەپەگە و پەیەدە کرد، چالاکییەکانیان بوەستێنن و چەکەکانیان بە بێ هیچ مەرجێک رادەست بکەن.
 
دەقی قسەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا:
 
وەزیری دەرەوەی سووریا، بەڕێز شەیبانی بەمەبەستی دیداری سێقۆڵی لە پاریس بوو؛ دانوستاندنی ئیسرائیل، ئەمریکا و سووریا. ئێمە هەر لە سەرەتاوە لە نزیکەوە چاودێریی ئەم دانوستاندنانە دەکەین. لەگەڵ لایەنەکانی سووریا و ئەمریکا لە راوێژیی هەمیشەییداین. دوای ئەو دیدارە لەگەڵی (شەیبانی) کۆبووینەوە. دوو بابەتی گرنگمان باس کرد؛ لە دیدارەکانی ئەمڕۆدا چی کرا؟ هەروەها دیداری چەند رۆژێک لەمەوبەریان لەگەڵ یەپەگە، کە ئایا گەیشتن بە چ ئەنجامێک یان نا؟ ئەم بابەتانەمان زۆر بە وردی تاوتوێ کرد. سووریا، بەهۆی ئەوەی راستەوخۆ دراوسێمانە، هەموو رووداوەکانی ئەوێ لە نزیکەوە پەیوەندیدارن بە ئێمە. هیوادارین زەوینەیەکی دانوستاندن و رێککەوتن بڕەخسێت کە هەمووان رازی بکات و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دروست بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی: پێویستە پەرلەمانی تورکیا بۆ ئاشتی و دیموکراسی کار بکات

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەڵێت، پێویستە پەرلەمان بۆ ئاشتی و دیموکراسی کار بکات و پرۆسەکە بە هەنگاوی یاسایی بەردەوام بێت