پەرلەمانتارێکی دەم پارتی داوای گەرەنتیی دەستووری بۆ زمانی کوردی دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سەروبەندی ئامادەکارییەکان بۆ 15ی ئایار، کە رۆژی زمانی کوردییە لە باکووری کوردستان و تورکیا، پەرلەمانتارێکی دەم پارتی پێشنیازێکی پێشکێشی پەرلەمان کردووە. گونەش داوای گەرەنتیی دەستووری بۆ زمانی کوردی دەکات؛ هەروەها داوای لێکۆڵینەوەی لە ئاستەنگە یاسایی و دیفاکتۆکانی بەردەم بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کاروباری گشتی، یاسایی و کولتوورییەکان دەکات.
 
بێریتان گونەش، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە بازنەی مێردین پێشنیازێکی پێشکێشی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کاروباری گشتی، یاسایی و کولتوورییەکان.
 
پێشنیازەکە بەگوێرەی مادەی 98ی دەستوور و مادەکانی 104 و 105ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پێشکێش کراوە.
 
پێشنیازەکە باس لەوە دەکات کە زمانەکان تەنیا ئامرازی پەیوەندیکردن نین، بەڵکو هەڵگری یادەوەری مێژوویی و ناسنامەی کولتووری و بوونی کۆمەڵایەتین؛ ئاماژە بەوە دەکات کە زمانی کوردی ساڵانێکی زۆرە ئامانجی سیاسەتی نکۆڵیکردن، قەدەخەکردن و جیاکارییە و لە زۆر بواردا ئاستەنگەکان بەردەوامن، ئیدی لە پەروەردە و خزمەتگوزارییە گشتییەکانەوە بیگرە تاوەکو بەرهەمهێنانی کولتووری و میدیا.
 
لەو پێشنیازەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مافی خوێندن بە زمانی دایک و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان سەرەڕای ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و بنەمای دەستووری یەکسانی، جێبەجێ ناکرێ و هەرچەندە دان بە بوونی زمانی کوردیدا دەنرێ، بەڵام لە رووی دەستوورییەوە گەرەنتی نەکراوە.
 
لە پێشنیازەکەدا جەخت لەسەر پێویستی هەنگاوی هەمیشەیی سەبارەت بە پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە پرسی زمان پێکهاتەیەکی بنەڕەتییە لە چارەسەرکردنی پرسی کورد.
 
15ی ئایار لەساڵی 2006ەوە وەک رۆژی زمانی کوردی لە باکووری کوردستان و تورکیا دیاری کراوە، بە ئامانجی پەرەپێدان، پاراستن و بەرزڕاگرتنی زمان و ئەدەبی کوردی.
 
ئەم کاتە یادی دەستپێکردنی گۆڤاری هاوار لە 15ی ئایاری 1932 دەکاتەوە، کە یەکەم گۆڤاری کوردییە لە دیمەشق بە بەکارهێنانی ئەلفوبێی لاتینی، لە لایەن جەلادەت عەلی بەدرخان دەرچووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا

وەزیری دادی تورکیا دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە پرۆسەی چارەسەری ببێتە یاسا

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی تەکنیکی بە پەرلەمان بە مەبەستی یاساییکردنی "پرۆسەی چارەسەری" و دەشڵێت، وڵاتەکەی پێویستی بە دەستوورێکی نوێ هەیە کە لەگەڵ ئەم قۆناخەدا بگونجێت.