مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیرانی وزە و بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە و جەختیان لە بەهێزترکردنی هاوئاهەنگیی نێوانیان لە بوارەکانی بازرگانی، نەوت و وزە کردەوە. مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیاش کۆبووەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە، 9ـی ئایاری 2026، لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، مەسرور بارزانی و ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان دا کردووە.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە بەهێزترکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی، نەوت، وزە و کارەبا دا کردەوە.
 
هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە. 

حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و
هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.
 
 
دەقی راگەیێندراوەکە
 
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە
 
ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ ، لەگەڵ ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە.
 
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان کرا.
 
هەردوولا جەختیان لە بەهێزترکردنی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و نەوت و وزە و کارەبادا کردەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بێریتان گونەش، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی داوای گەرەنتیی دەستووری بۆ زمانی کوردی دەکات

لە سەروبەندی ئامادەکارییەکان بۆ 15ی ئایار، کە رۆژی زمانی کوردییە لە باکووری کوردستان و تورکیا، پەرلەمانتارێکی دەم پارتی پێشنیازێکی پێشکێشی پەرلەمان کردووە. گونەش داوای گەرەنتیی دەستووری بۆ زمانی کوردی دەکات؛ هەروەها داوای لێکۆڵینەوەی لە ئاستەنگە یاسایی و دیفاکتۆکانی بەردەم بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کاروباری گشتی، یاسایی و کولتوورییەکان دەکات