لە ئەنقەرە ژنێک دوو منداڵی خۆی دەکوژێت و یەکێکیشیان بریندار دەکات

10-02-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنقەرەی تورکیا ژنێک دوو منداڵی خۆی دەکوژێت و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار دەکات.

رووداوەکە، رۆژی دووشەممە، 10ی شوباتی 2025 لە گەڕەکی ئایڤالی لە شەرۆچکەی کەچیئۆرەن لە ئەنقەرە روویدا؛ سەرپیل ئاڵتینۆک مەچەکی دوو لە منداڵەکانی دەبڕێت، منداڵەکەی دیکەشی بە سەختی بریندار دەکات.
 
دوای ئەوەی هاووڵاتییان لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادارکردەوە، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
 
بە گوێرەی زانیاریی تیمەکانی تەندروستی، دوو منداڵەکە کە یەکێکیان تەمەنی حەوت و ئەوەی دیکەش تەمەنی 10 ساڵە، لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە. ئەوەی دیکەش کە بریندار بوو، تەمەنی 12 ساڵە و گەیێندراوەتە نەخۆشخانە.
 
تەرمی دوو منداڵەکە لەلایەن تیمەکانەوە بە مەبەستی توێکاری رەوانەی دادپزیشیی پارێزگەکە کرا.
 
هەروەها تیمەکانی پۆلیس دوای رووداوەکە ژنەکەیان دەستگیرکرد و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکرد.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە، بەڵام لە میدیای تورکیا وا بڵاوکراوەتەوە، کە ژنە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە