رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پارتی سەعادەت دەڵێت، بۆ رووبەڕووکردنەوەی تورکیا و ئێران هەوڵی هاندەرانە دەدرێ و دەیانەوێت تورکیا بکەنە بەرەیەکی شەڕ.
مەحموود ئاریکان، سەرۆکی پارتی سەعادەت رۆژی دووشەممە نۆی ئاداری 2026 لە پارێزگای چۆروم ـی تورکیا بەشداری لە بەرنامەیەکی بەربانگدا کرد و باسی لە بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.
ئاریکان ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی ئەمریکا دەستگرتنە بەسەر سەرچاوە ژێرزەوییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیەوێ پڕۆژەی "ئیسرائیلی گەورە" جێبەجێ بکات.
سەرۆکی پارتی سەعادەت رایگەیاند، بۆ ئەوەی تورکیا و ئێران رووبەڕووی یەکدی بکرێنەوە، هەوڵی هاندەرانە هەیە و تورکیا هێزی ئەوەی هەیە ئەو یارییە تێکبشکێنێت.
ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە لە رۆژی 28ی مانگی رابردووەوە جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران هەڵگیرساوە.
تورکیاش لە پریشکی شەڕەکە دوور نەبووە و تاوەکو ئێستا دوو مووشەک لە ئاسمانی ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ