رووداو دیجیتاڵ
مستەفا ئەلیتاش، بریکاری سەرۆکی ئاکپارتی هیوای سەرکەوتنی پرۆسەی چارەسەریی خواست و رایگەیاند، پشتیوان بە خودا ساڵی 2026 تەواوی کێشەکان لەبیردەکەن و تورکیا پێشوازی لە 100 ملیۆن گەشتیار دەکات.
ئەلیتاش بەشداری لە خوانێکی بەربانگدا کرد کە رۆژی یەکشەممە 8-3-2026 لەلایەن رێکخستنەکانی ئەرزەڕۆمی ئاکپارتی رێکخرابوو.
ئەو بەرپرسەی ئاکپارتی ئاماژەی بە ئامارەکان کرد و گوتی: "ئێستا تورکیا پێشوازی لە 65 ملیۆن گەشتیار دەکات و 60 ملیار دۆلار داهاتمان هەیە. بەو پرۆسەیەی تورکیای بێ تیرۆر کە ساڵی 2024 دەستمان پێکردووە و ساڵی 2025 بەردەوام بوو، هیوادارین ساڵی 2026 بەتەواوی سەربکەوین و تورکیا بگاتە ئاستێک کە توانای پێشوازیکردن لە 100 ملیۆن گەشتیاری هەبێت و 100 ملیار دۆلار داهات لەو گەشتیارانە بەدەستبهێنێت."
ئەلیتاش هیوای خواست مانگی رەمەزان ببێتە مایەی یەکڕیزی و برایەتی و سەرکەوتنی پرۆسەی چارەسەری.
لە بەرنامەکەدا جگه لە سەرۆکی شارەوانی، پەرلەمانتارانی ئاکپارتی (سەلامی ئاڵتنۆک، محەممەد ئەمین ئۆز، فاتمە ئۆنجو) و پەرلەمانتارانی پێشوو و سەرۆک شارەوانییەکانی ناوچە جیاوازەکانی ئەرزەڕۆم ئامادە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ