ئەردۆغان دەڵێت پێشوازی لە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان دەکات کە نەبووە بەشێک لەم جەنگە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداری لە دروستبوونی قەیرانێکی ئابووریی جیهانی دەدات بەهۆی بەردەوامیی جەنگ لە ناوچەکە و دەڵێت، تورکیا پێشوازی لەو هەڵوێستەی هەرێمی کوردستان دەکات کە رەتیکردووەتەوە ببێتە بەشێک لەو ململانێیەی ئێستا هەیە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە رایگەیاند: "پێشوازیی گەرم لە برایانمان لە هەرێمی کوردی باکووری عێراق دەکەین، کە رەتیانکردەوە بەشداریی لەم جەنگەدا بکەن."
 
سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی جەنگەکەوە، خۆی پەیوەندیی بە 16 سەرۆکی وڵاتانەوە کردووە، هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەگەڵ 56 وەزیری دەرەوەی وڵاتانی جیاواز لەسەر هێڵ بووە.
 
سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداریی لە لێکەوتە ئابوورییەکانی ململانێ چەکدارییەکان دا و گوتی: "جەنگی ئەم هەفتەیە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئابووریی وڵاتان؛ ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، قەیرانێکی ئابووریی جیهانی دروست دەبێت."
 
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا "لە هەموو روویەکەوە ئامادەکاریی خۆی کردووە" و وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی وڵاتەکەش بە وردی چاودێری هەموو رەهەندەکانی ئەم جەنگە دەکەن، بەڵام دووپاتیکردەوە کە تورکیا "هەمیشە لایەنگری چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانە لەرێگەی دیالۆگەوە."

 

نوێدەکرێتەوە... 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: AA

هاکان فیدان: ئیسرائیل دەیەوێ لە ناوچەکە کورد بەکاربهێنێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئیسرائیلی بە بەکارهێنانی کورد لە ناوچەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، لەگەڵ تاڵەبانی و بارزانی لە پەیوەندیدان، هیوایشی خواست کورد نەکەوێتە هەڵەیەکی مێژووییەوە