تورکیا
تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)
رووداو دیجیتاڵ
تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی رەیحانلیدا رایانگەیاند، "نابێت هیچ کۆمەڵکوژییەک لە تاریکیدا بمێنێتەوە؛ دەبێت راستییەکان ئاشکرا بکرێن و لێپێچینەوەش لەگەڵ بەرپرساندا بکرێت."
تولای هاتیمۆغولاری و تونجەر باکرهان، لە هەژماری سۆشیالمیدیای خۆیان سەبارەت بە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ریحانلی، پەیامیان بڵاوکردەوە.
هاتیمۆغولاری لە پەیامەکەیدا نووسیوویەتی: "13 ساڵ لەمەوبەر، کارەساتێکی گەورە لە رەیحانلی روویدا کە لە یادەوەری ئەم وڵاتەدا ماوەتەوە. نابێت هیچ کۆمەڵکوژییەک لە تاریکیدا بمێنێتەوە؛ دەبێت راستییەکە ئاشکرا بکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت."
باکرهان هەروەها لە پەیامیکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "لە یادی 13 ساڵەی کۆمەڵکوژی رەیحانلی دا، یادی ئەو 53 هاووڵاتییەمان دەکەمەوە کە گیانیان لەدەستداوە. کارەساتی گەورە لەم جۆرە ناتوانرێت پەردەپۆش بکرێت. مەرجێکی ویژدانیی کۆمەڵایەتییە کە تاوانباران و بەرپرسیارەکان لەبەردەم یاسادا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. رێگە نادەین کۆمەڵکوژییەکان لە تاریکیدا بمێننەوە."
کۆمەڵکوژی رەیحانلی، دوو هێرشی بۆمبی بوو لە ماوەی 3 خولەکدا کە لە 11ی ئایاری 2013 لە ناحیەی رەیحانلی سەر بە پارێزگای هاتای ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا 53 کەس گیانیان لەدەستدا و 155 کەسی دیکەش برینداربوون. ئەم هێرشە وەک یەکێک لە خوێناویترین هێرشەکانی مێژووی کۆماری تورکیا تۆمار کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ