توركيا: پلانی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە کەناری رۆژئاوا نیگەرانی کردووین

13-01-2021
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن تورکیا ئیسرائیل فەلەستین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى دەرەوەى توركيا لە بارەى خێراكردنى كارەكانى دروستكردنى يەكەى نيشتەجێبوون لەلايەن ئيسرائيلەوە نیگەرانیی نیشانداوە و رایگەیاندووە: "بە نيگەرانييەوە دەڕوانینه‌ روونكردنەوەكانى ئيسرائيل لە بارەى پەسندكردنى پلانى دروستكردنى 850 يەكەى نيشتەجێبوونى ناياسايى لە كەناراوى رۆژئاوا."
 
هەروەها لە راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە كە ئيسرائيل لەپێش دەستبەكاربوونى ئيدارەى نوێى ئەمريكا هەنگاوەکانی خێرا کردوون و دوايين نموونەى رێكارە ناڕەواکانی ئه‌و وڵاته‌یه‌.
 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت: "ئاشكرايە كە ئيسرائيل بە چالاكييەكانى نيشتەجێكردن رێگرە لە درووستبوونى دەوڵەتى فەله‌ستينى سەربەخۆ و خاوەن سەروەرى و يەكپارچەيى له رووی جو‌گرافییه‌وه‌ و، ئەگەرەكانى چارەسەر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو دەوڵەت لە بار دەبات."
 
تورکیا داوای لە كۆمەڵگەى نێودەوڵه‌تی کردووە گوشاری پێويست بخەنە سەر ئيسرائيل بۆ راگرتنى ئەو كارانەى كە بڕيار و ياسا نێودەوڵەتييەكان بە تايبەتى بڕیاره‌كانی نەتەوەيه‌كگرتووەكانى پشتگوێ خستوون و رووبەڕووى‌ ببنەوە.
 
پێشتر لايەنە پەيوەنديدارەكانى ئيسرائيل رايانگەياندبوو هەفتەى داهاتوو رەزامەندى لەسەر دروستكردنى 850 يەكەى دیکەی نيشتەجێبوون لە كەنارى رۆژئاوا دەدەن. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتارێکی دەم پارتی

جەنگیز چاندار بۆ ئەردۆغان: سنوورێک بۆ هاکان فیدان دابنێ

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی داوا لە سەرۆککۆماری تورکیا دەکات سنوورێک بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دابنێ و رایگەیاند، "ئەو زمانەی وەزیری دەرەوە بەکاریدەهێنێت، لە تورکیا و سووریا و هەموو شوێنێک دڵی ملیۆنان کورد دەشکێنێت."