رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک لەبارەی دۆخی غەززە، سەردانی ئەمریکا دەکات.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 19ی کانوونی یەکەمی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا بکات کە تایبەتە بە دۆخی غەززە.
کۆبوونەوەکە بە بەشداریی بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، میسر و قەتەر لە شاری مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسە هەرێمییەکانی دیکەش دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ