باخچەلی پێشنیازی دامەزراندنی"ئەنجوومەنی ئاشتیی جیهان" دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، پێشنیازی دامەزراندنی "ئەنجوومەنی ئاشتیی جیهان" دەکات و دەڵێ، تورکیا دەتوانێت میوانداریی ئەو میکانیزمە بکات کە ئەمریکا، رووسیا، چین، تورکیا و یەکێتیی ئەورووپای تێیدا بەشدار دەبن.
 
دەوڵەت باخچەلی، شەوی یەکشەممە 12ـی نیسانی 2026، لە پەیامێکی نووسراودا کە بۆ پەخشی راستەوخۆی کەناڵێكی تەلەڤیزیۆنیی وڵاتەکەی نارد، داوای دامەزراندنی "ئەنجوومەنی ئاشتیی جیهان"ـی کرد.
 
باخچەلی، لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە پێشهاتە نێودەوڵەتییەکان کرد و رایگەیاند، بێ ئەنجامی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، وێنەیەکی نەرێنی بۆ ئاشتیی جیهان دروستکردووە.
 
باسی لەوەش کرد، پێشهاتەکان بوونەتە هۆی ئەوەی سیناریۆکانی جەنگی جیهانیی سێیەم بە دەنگێکی بەرزتر باسیان لێوە بکرێت و رایگەیاند، ئەم قۆناخە پێویستی بە میکانیزمێکی نوێی نێودەوڵەتییە.
 
سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، "لەم هەلومەرجەدا، بە بانگهێشتی ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ ئێمە پێشنیاز دەکەین کە ئەمریکا، رووسیا، چین، تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا لەرێگەی میکانیزمی 'ئەنجوومەنی ئاشتیی جیهان'ەوە رێوشوێنێکی نوێ پەرەپێبدەن. پێمانوایە تورکیا دەتوانێت میوانداریی ئەم دەستپێشخەرییەش بکات". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی

ئاکپارتی: کوردی عێراق و ئێران گوێیان بە بانگەوازی ئیسرائیل نەداوە

گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە تووندی وەڵامی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەی دایەوە کە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان قسەیان کردبوو.