لە هاتای ئاگر بەڕووی وەزیری تەندروستیی تورکیا و ستافەکەیدا کڵپە دەکات

16-02-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-02-2023 لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی تیمەکانی گەڕان و رزگارکردندا و لەکاتی گفتوگۆکردن، سۆپایەک دەتەقێتەوە و ئاگر بەڕووی فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا و ستافەکەیدا کڵپە دەکات.
 
دوای ئەوەی سەردانی چەند شوێنێکی بوومەلەرزەلێدراوی کرد، فەخرەدین کۆجا لەکاتی گفتوگۆکردنی لەگەڵ ستافەکەی و گرووپێک لە کارمەندانی گەڕان و رزگارکردن، ئاگرێک بەڕوویاندا کڵپەی کرد.
 
لەگەڵ کڵپەی ئاگرەکە، ئەوانەی لەدەوری ئاگرەکە وەستابوون، دوورکەوتنەوە. بەگوێرەی زانیاریی ستافی وەزارەتی تەندروستی و تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن، رووداوەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
 
ساتی تەقینی سۆپاکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە.  ئادەم مەتان کە رۆژنامەڤانە، لەوکاتەدا لەنزیک رووداوەکە بوو، کاژێر 12:39ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرتەی ڤیدیۆیی رووداوەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، "کەمێک بەر لە ئێستا وەزیری تەندروستی فەخرەدین کۆجا لەکاتی بەسەرکردنەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی کە خۆیان گەرمدەکردەوە، ئەمە روویدا."
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، تائێستا فەخرەدین کۆجا هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیان و کاژێر 12:43 خولەکی نیوەڕۆی 6ی شووباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر روویاندا، چەقەکەیان لە مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی گرتەوە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا 35 هەزار و 418 کەس گیانیان لەدەستداوە و 105 هەزار و 505 کەس برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP)

دادگای دەستووریی تورکیا وردبینی بۆ دارایی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان دەکات

بڕیارەکانی دادگای دەستووریی تورکیا (AYM) سەبارەت بە وردبینیی دارایی 11 حیزبی سیاسی بۆ ساڵی 2023 لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوکرانەوە، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP) یەکێکە لەو حیزبە سیاسییانەی کە وردبینیی دارایی بۆ کراوە