دەم پارتی: بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، پێویستمان بە ویستێکی هاوبەشە

19-04-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی دەڵێت، پرسی کورد لە رێگەی بەدیموکراسیبوونی تورکیا چارەسەر دەبێت. دەشڵێت، "بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، پێویستمان بە ویستێکی هاوبەشە."
 
سەزایی تەمەلـلی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) شەوی هەینی 18ی نیسانی 2025 لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی، "دەبێت هەمووان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەستپێشخەری بکەن. بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، پێویستمان بە ویستێکی هاوبەشە، ئەمەش لە رێگەی سازانی دیموکراسییەوە دەکرێت."
 
تەمەلـلی جەختیکردەوە، حکومەتی تورکیا بە چارەسەرکردنی پرسی کورد، دەتوانێت کێشەکانی دیکەی وڵاتەکەی چارەسەر بکات؛ ئاماژەی بەوەش کرد، "بەدیموکراسیبوونی تورکیا، لەڕێگەی چارەسەرکردنی پرسی کوردەوە دەبێت."
 
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، دەبێت حکومەتی تورکیا هەلومەرجی ئازادیی کارکردن بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە گرتووخانە دابین بکرێت؛ تاوەکو بتوانێت لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی کۆببێتەوە، هەروەها بۆچوونەکانی خۆی لەبارەی پرۆسەکە لەڕێگەی رۆژنامەڤانانەوە بە رای گشتی رابگەیێنێت.
 
ئەو گوتانەی تەمەلـلی لە کاتێکدان، ئۆجەلان لە 27ی شوباتی ئەم ساڵ لە بانگەوازێکدا داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد، کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
 
دوو رۆژ دواتر، پەکەکە ئاگربەستی راگەیاند و گوتیشی، پابەندی بانگەوازەکە دەبن، پێویستە ئۆجەلان خۆی بەشداری لە کۆنگرەکە بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ تورکیا: ئارامیی سووریا ئارامیی ئێوەیە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێ، قۆناخی ئێستا قۆناخی بنیاتنانەوەی سووریایەکی دیموکراسییە و ئامادەیی خۆیانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا دەربڕی