رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فرانک ۆوڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا ئەنجامدا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، ئەردۆغان و شتاینمایەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
لە کاتی پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان و شتاینمایەر گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا و هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و جیهانییەکان کرد.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە جەنگی ناوچەکە خەریکە وڵاتانی ئەوروپاش لاواز دەکات، هەروەها هۆشداریی دا کە ئەگەر ئەم جەنگە لە رێگەی رێبازێکی ئاشتیخوازانەوە چارەسەر نەکرێت، ئەو زیانەی لەم ململانێیەوە دروست دەبێت، زۆر گەورەتر دەبێت.
دەربارەی جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان رایگەیاندووە، تورکیا هەوڵدەدات لە رێگەی دانوستاندنەوە کۆتایی بە ململانێکە بهێنێت و ئاشتییەکی بەردەوام لە جەنگی ئۆکراینا و رووسیادا بەدەست بهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ