رووداو دیجیتاڵ
تورکیا ئەو باجە زیادەیەی هەڵگرت کە لە ساڵی 2018دا بەسەر کاڵا و بەرهەمە هاوردەکراوەکانی ئەمریکادا سەپاندبووی.
25ی ئەیلوولی 2025 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن کۆدەبنەوە. پێش کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک، تورکیا بۆ پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان هەنگاوێکی ستراتیژیی نا.
تورکیا ئەو باجە زیادەیەی هەڵگرت کە لە ساڵی 2018دا بەسەر کاڵا و بەرهەمەکانی ئەمریکادا سەپاندبووی.
بڕیارەکە ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئەیلوول لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە.
بەپێی بڕیارەکە، باجی زیادە لەسەر خواردنەوە کحولییەکان، ئۆتۆمبێل، تووتن، برنج، کەرەستەی جوانکاری و چەندین بەرهەمی دیکە هەڵگیرا.
لە رۆژنامەی فەرمیدا لەبارەی بڕیارەکە نووسراوە: "بڕیاری باجی زیادە بۆ هاوردەکردنی هەندێک بەرهەمی ئەمریکا هەڵوەشێندرایەوە."
بەپێی بڕیارەکەی ساڵی 2018، لەسەر خواردنەوە کحولییەکان 70٪، لەسەر ئۆتۆمبێل 60٪ و لەسەر کەرەستەی جوانکارییش 30٪ باجی زیادە وەردەگیرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ