تورکیا دەست بەسەر سامانی حەوت کەس و سێ کۆمپانیادا دەگرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا بە تۆمەتی "دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر"، بڕیاری سڕکردنی سامانی حەوت کەس و سێ کۆمپانیای دەرکرد، هاوکات بڕیاری سڕکردنی سامانی چوار کەسی دیکەی هەڵوەشاندەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 26-12-2025، لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڕیارێکی وەزارەتی گەنجینە و دارایی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بوونی "هۆکاری گونجاو" کراوە بۆ ئەوەی ئەو کەس و کۆمپانیایانە کاریان لە چوارچێوەی "قەدەخەی دابینکردن و کۆکردنەوەی پارە بۆ تیرۆر" کردبێت.
 
بەگوێرەی بڕیارەکە، سڕکردنی سامانەکان بەپێی یاسای رێگریکردن لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر جێبەجێ کراوە.
 
بەپێی ئەو لیستەی لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، سڕکردنی سامانەکان بەسەر دوو گرووپدا دابەش بووە؛ ئەوانەی پەیوەندییان بە "جەماعەتی گولەن"ـەوە هەیە و ئەوانەی پەیوەندییان بە "رێکخراوی داعش"ـەوە هەیە.
 
ئەوانەی بەهۆی پەیوەندی بە جەماعەتی گولەنەوە سامانەکانیان سڕکراوە، بریتین لە: محەممەد ئونجوئۆغڵو، ئەنەس ئونجوئۆغڵو، ساڵح کەندیرکران و ئەسات ماڵبەگی.
 
هەروەها سێ کۆمپانیا کە بارەگاکانیان لە ئەمریکایە، بە هەمان تۆمەت (پەیوەندی بە گولەنییەکان) سامانەکانیان سڕکراوە، کە بریتین لە: (ڤاڤێنزا ئای ئێن سی، کۆراڵ پۆرت ئێڵ ئێڵ سی و کامیلسۆن ئێڵ ئێڵ سی).
 
لەلایەکی دیکەوە، هەریەک لە ئەنوەر تورسون، عیزەت ئایدۆغموش و مێنتار بامجا، لەدایکبووی پریزرێن/کۆسۆڤا بەهۆی هەبوونی پەیوەندی بە رێکخراوی داعشەوە، دەست بەسەر سامانەکانیاندا گیراوە.
 
سڕکردنی سامانی چوار کەس هەڵوەشایەوە
 
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیادا هاتووە، بەهۆی نەمانی ئەو هۆکارانەی پێشتر ببوونە پاساو بۆ تۆمەتبارکردنیان بە "دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر"، بڕیاری سڕکردنی سامانی چوار کەس هەڵوەشێنراوەتەوە.
 
ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە بریتین لە: سینان ئۆکسوز، سەید عەلی گورسۆی، محەممەد عەلی یغیت و زوهێر سەهلول.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانتارەکەی ئیی پارتی وێنەی خۆی و پسوولەکەی داناوە.

بەهۆی سووکایەتیکردن بە لەیلا زانا، یانەی بۆرسەسپۆر سزادرا و پەرلەمانتارێک پارەکەی دا

لیژنەی پابەندبوونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا، بە هۆی سووکایەتیکردنی گرووپێک لە هاندەرانی بە لەیلا زانا، سزای دارایی بە بڕی 342 هەزار لیرەی تورکی بەسەر یانەی بورسەسپۆردا سەپاند. پەرلەمانتارێکی ئیی پارتیش سزاکەی بژارد.