باهۆز لە چەند شارێکی تورکیا زیانی گیانی و ماددی هەبوو

24-06-2021
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن تورکیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

لە چەند شارێکی باکووری رۆژئاوای تورکیا بارانی زۆر باهۆزی بەدوای خۆیدا هێنا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
 
بەهۆی ئەو لێزمەبارانەی لە دوێنێ چوارشەممەوە لە شارەکانی باڵکئەسیر، ئایدن و ئیزمیر بەردەوامە، لە چەند شوێنێکدا باهۆز دروستبوو و شەقام و کۆڵانەکان کەوتنە ژێر ئاو.
 
لە ئیزمیر بەهۆی باهۆزەوە زیان بەر خانوو و باڵەخانەکان کەوت و چەند دیوارێک رووخان. ژنێکی تەمەن 78 ساڵ کەوتە ژێر داروپەردووی دیوار و گیانی لەدەستدا. ئەمە جگە لەوەی لافاو و باهۆز زیانی زۆری بە ئیزمیریش گەیاند و لە چەند شەقامێکی سەرەکیی شارەکەدا هاتووچۆ وەستا.
 
شەپۆلێکی باران چەند پارێزگایەکی هەرێمی مارمارا و ئیجەی تورکیا گرتووەتەوە، بەڵام زیانەکان زیاتر بەر شارەکانی ئیزمیر، باڵکئەسیر و ئایدن کەوتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."