لە ئەنقەرە منداڵێک بە بەکتریای ستریپ ئەی گیان لەدەستدەدات

26-01-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنقەرە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەناوی ئاراس، بەهۆی نەخۆشیی بەکتریای ستریپ ئەی (Strep A) گیانی لەدەستدا.
 
دوای ماوەیەک لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەترسییەکانی بەکتریای ستریپ ئەی لە باکووری کوردستان و تورکیادا، چوارشەممە 25-01-2023 دەرکەوت ئاراس سۆنمەزی تەمەن سێ ساڵ کە لە رۆژی 11-01-2023 لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە رۆژی لەدایکبوونیدا گیانی لەدەستدابوو، بەهۆی ئەو بەکتریایە بووە.
 
ئۆغوز بوغراهان سۆنمەز، باوکی ئاراس دەڵێت، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا کوڕەکەیان لەدەستداوە. بە گوتەی باوکی رۆژی 10-01-2023 کوڕەکەیان ئازاری گەرووی هەبووە و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە. ئەوکاتە پزیشک پێی گوتوون، بەهۆی سەرماوە تووشی ئاوسانی گەروو بووە و چارەسەری پێداون، بەڵام شەو دۆخی تەندروستیی ئاراس تێکدەچێت و دایک و باوکی دەیبەنە نەخۆشخانەی ئەتلیک لە ئەنقەرە.
 
باوکی دەشڵێت، شەو لە ماڵەوە چارەسەریان پێداوە و سەیری فیلم کارتۆنیان کردووە، بەڵام دواتر رووخساری کوڕەکەیان مۆر هەڵگەڕاوە و راستەوخۆ گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ئاراس دەخەوێندرێت و چارەسەری پزیشکیی پێدەدرێت؛ رۆژی 11-01-2023 کوڕەکەیان گیان لەدەستدەدا، بەڵام ئەوکات نەزانراوە بەکتریای (ستریپ ئەی) هۆکاری گیانلەدەستدانی بووە.
 
دایک و باوکی ئاراس دەڵێن. کچێکی تەمەن 9 مانگیان هەیە کە خوشکی ئاراسە، گومانیان هەیە ئەویش تووشی هەمان بەکتریا بووبێت و نایانەوێت ئەویش بە هەمان چارەنووس بڕوات.
 
بەکتریای (Strep A) چییە؟
 
ئەم جۆرە بەکتریایە کوشندە ماوەیەکە لە تورکیا هەیە و بە 'بێتا'ش دەناسرێت. مرۆڤ تووشی چەند نەخۆشییەکی جیاواز دەکات. بە شێوەیەکی گشتی کاریگەریی لەسەر قوڕگ دروستدەکات. ئاوسانی گەروو و سووربوونەوەی ناوپۆشی دەم لە نیشانە دیارەکانی ئەم جۆرە بەکتریایەن. زیاتر تەمەنەکانی 5 بۆ 15 ساڵ تووشی ئەو جۆرە بەکتریایە دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی فڕۆکە کەوتووەکە کە تورکیا دەڵێت، "هی رووسیایە"

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کۆجائێلی تورکیا کەوتە خوارەوە؛ "گومان دەکرێ رووسی بێت"

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەیەکی دوورەدەستی سەر بە قەزای ئیزمیت لە پارێزگای کۆجائێلی تورکیا کەوتە خوارەوە. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە رووسییە و بۆ مەبەستی هەواڵگریی بەکارهێنراوە.