پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی بۆ رووداو: ئەگەر پێویست بکات، باس لە 'مافی هیوا'ی ئۆجەلان دەکەین

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گالپ ئەنساریئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) رایدەگەیێنێت، پڕۆسەی ئامادەکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆن لە قۆناخی کۆتایی دایە و لە دوای دەستپێکی ساڵی نوێوە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان. ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەر پێویست بکات، ئامادەن باس لە "مافی هیوا" بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەن.
 
گالپ ئەنساریئۆغڵو لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، تیشکی خستە سەر کارەکانی کۆمیسیۆنی پەرلەمان و گوتی: "کۆمیسیۆن گوێی لە هەموو لایەک گرتووە و هەندێک لایەن راپۆرتی خۆیان پێشکێش کردووە، ئێستاش کۆمیسیۆن سەرقاڵی خوێندنەوەی راپۆرتی هەموو لایەنەکانە." ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمیسیۆن بەم نزیکانە ئامادە دەبێت و بڕیارە دوای دەستپێکی ساڵ بخرێتە پەرلەمان.
 
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاکپارتی و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، ئەو پەرلەمانتارەی ئاکپارتی رەتی کردەوە هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا هەبێت و گوتی: "هیچ ململانێیەک لە نێوان ئێمە و مەهەپەدا نییە و لەسەر پرسە سەرەکییەکان بەیەکەوە کارمان کردووە."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا بۆ رووداو، ئەنساریئۆغڵو باسی لە پرسی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد و رایگەیاند: "ئەگەر پێویست بکات، باس لە مافی هیوای ئۆجەلان دەکەین." 
 
هاوکات گالپ ئەنساریئۆغڵو سەرنجی خستە سەر هەڵوێستی پارتە سیاسییەکان و چالاکییەکانیان، وێڕای جەختکردنەوە لەوەی "هەموو پارتێکی سیاسی ئازادە لەوەی چ چالاکییەک ئەنجام دەدات،" بەڵام رەخنەی لە هەنگاوەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گرت و گوتی: "بە بۆچوونی من، کۆبوونەوەی جەماوەریی دەم پارتی بۆ ئازادبوونی ئۆجەلان لەم کاتەدا گونجاو نییە."
 
ئەو پەرلەمانتارەی ئاکپارتی باسی لە قسەکانی ئەم دواییەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و گوتی: "بە بۆچوونی منیش قسەکانی هاکان فیدان بەگوێرەی پڕۆسەکە گونجاو نین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ ئاکپارتی کۆدەبێتەوە

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە چوارچێوەی سەردانەکانی بۆ لای پارتە سیاسییەکان، سبەی سەردانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) و پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) دەکات.