لە باکووری کوردستان پەیکەرتاشێک بەشێکی داهاتەکەی بۆ قوتابییان تەرخان دەکات

26-05-2024
هێمن عەساف
چیرۆکی پەیکەرتاشێک لە قەرس
چیرۆکی پەیکەرتاشێک لە قەرس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئێمرا دارتاشێکی شارەزایە و پێنج ساڵە بێ وچان، بەشێک لە کاتی رۆژانەی خۆی بۆ دروستکردنی پەیکەر بە تەختە تەرخان دەکات.
 
ئێمرا دەمیری دارتاش نزیکەی پێنج ساڵە قۆناخ بە قۆناخ پەرەی بەم کارە داوە و تاوەکو ئێستا چەندین پەیکەری دروستکردووە لە بارهەڵگر، ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ و ئامێری کارکردن و جۆرەکانی دیکەش."
 
لەنێو دەزگای دارتاشیی قوتابخانەیەکی شارۆچکەی قامووشان لە قەرسی باکووری کوردستان، ئێمرا بەرهەمە جیاوازەکانی دروست دەکات. بۆ دروستکردنی هەر پارچەیەکیش پێویستیی بە چەندین رۆژ کارکردنە.
 
ئێمرا باسی ئەوە دەکات دروستکردنی پەیکەری بارهەڵگرێک "بەتێکڕا 12 بۆ 13 رۆژی خایاند. کاتێک بەشێوەیەکی ئاسایی تەماشای دەکەیت، بە کارێکی ئاسان دێتە بەرچاوت، بەڵام لانیکەم لە 150 پارچە پێکهاتووە. بڕدراوە، سمپارە کراوە و بەیەکدییەوە لکێندراوە."
 
ئەو داهاتەی لە دروستکردنی پەیکەرەکان دەستی دەکەوێت، بەشێکی بۆ کڕینی کەرەستەی دارتاشی و بەشێکی دیکەشی بۆ پێداویستیی رۆژانەی قوتابییان تەرخان دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.