رووداو دیجیتاڵ
لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، بەهۆی داڕمانی کانێکی خەڵووز، سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا. تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری لە هەوڵی رزگارکردنی کرێکارەکانی دیکەدان.
کاژێر 11:05 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 28ـی حوزەیرانی 2025، کانێکی خەڵووز لە شارۆچکەی ئۆتڵو سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان داڕما.
مستەفا چیڤتچی، پارێزگاری ئەرزەڕۆم چووە شوێنی رووداوەکە و رایگەیاند، بەهۆی داڕمانی کانەکە، سێ کرێکار بەناوەکانی تایفور نارشاب، عومەر نارشاب و تەمەل کۆرکماز لەژێر داروپەردووەکاندا گیانیان لەدەستدا.
پارێزگاری ئەرزەرۆم باسی لەوەکرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری بەپەلە، تەمەل کۆرکمازیان بە برینداری لەژێر داروپەردووەکاندا دەرهێنا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانییەوە، بەر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
جەختی لەوە کردەوە، کرێکاری دیکە لەناو کانە خەڵووزەکەدا نەماون.
پۆلیسی ئەرزەڕۆم، لەبارەی هۆکاری داڕمانی کانەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایەی کانەکە بەڕێوەدەبەن، لەلایەن پۆلیس دەستگیرکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ