سرری ساکک: فایلی تاوانی ناسراو لە ناوچە کوردنشینەکاندا هەیە، نەک تاوانی بکەرنادیار

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی داوا لە وەزیری دادی تورکیا دەکات، دۆسیەی کوژرانی دوو منداڵی کورد لە ئاگریی باکووری کوردستان و چەندین تاوانی هاوشێوەی دیکەی دژی کورد هەڵبدرێتەوە.
 
سرری ساکک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئاگریی باکووری کوردستان، رۆژی سێشەممە 28-04-2026 لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا گوتارێکی پێشکێشکرد و باسی لە تاوانە بکەر نادیارەکانی باکووری کوردستان کرد.
 
لە کاتێکدا دوای 6 ساڵ بەرەوپێشچوون لە دۆسیەی کوژرانی گوڵستان دۆکو، خوێندکارێکی زانکۆ لە دێرسم هەیە و پەیتا پەیتا تۆمەتباران دەخرێنە زیندان و وەزیری دادی تورکیا دڵنیایی دەدات لەوەی دەست لە هیچ کەسێک ناپارێزن، سرری ساکک گوتی، "گوڵستان دۆکو و ماڵباتەکەی، ماوەی شەش ساڵ خەباتی یاسا و دیموکراسییان کرد. لەم خاڵەی پێی گەیشتووین، هەڵدانەوەی دۆسیەکەی هەموومانی دڵخۆش کردووە. روونکردنەوەکانی وەزیری داد هیوایان پێ بەخشیوین."
 
ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی چەند تاوانێکی دژی کوردی خوێندنەوە کە خراونەتە لیستی (تاوانە بکەرنادیارەکان) و گوتی، "بانگەواز لە وەزیری داد دەکەین؛ ساڵی 2015 لە ئاگری، ئەو شارەی من تێیدا ئەرکدارم، دوو منداڵی کوردی بێتاوان لە فڕنێکدا کوژران، سەتان فیشەک تەقێندران، دواتر گوتیان دۆسیەی بکەرنادیارە. لەکاتێکدا لە ناوچە کوردنشینەکاندا تاوانی دۆسیەی ناسراو نییە، بەڵکو تاوانی دۆسیەی بکەرنادیار هەیە و کورد وەها دەڵێ. ئینجا بانگەوازم بۆ وەزیری دادە؛ دۆسیەی ئەو دوو منداڵەی لە دیادین کوژران، دووبارە هەڵبدەنەوە."
 
دۆسیەکانی بکەرنادیار زنجیرە تاوانێکن کە لە دادگەکاندا بێ ئەوەی یەکلایی بکرێنەوە، خراونەتەوە سەر رەفەکان، بەتایبەتی لە ساڵانی 90کاندا لە باکووری کوردستان، چەندین رۆژنامەڤانی کورد، چالاکڤانی کورد، بازرگان و کەسایەتیی کورد کوژران و وەکو تاوانی بکەر نادیار چوونە مێژووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: Reuters

ئەردۆغان: دانیشتووانمان بەرەو پیربوون دەچن

سەرۆککۆماری تورکیا نیگەرانیی خۆی لەبارەی پیربوونی دانیشتووانی وڵاتەکەی و کەمبوونەوەی هێزی کار پێشان دەدات و رایدەگەیێنێت، تاوەکو ساڵی 2050 یەک لەسەر چواری دانیشتووانی جیهان تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵەوە دەبێت.