میشێڵ باشڵێت؛ ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ یەکەم سکرتێری ژن؟

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
میشێڵ باشڵێت، بەربژێری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە: Reuters
میشێڵ باشڵێت، بەربژێری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە: Reuters
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە مێژووی نزیکەی 80 ساڵەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، نۆ کەس پۆستی سکرتێری گشتییان وەرگرتووە و سەرجەمیان پیاو بوون، بەڵام ئێستا میشێڵ باشڵێت، سەرۆکی پێشووی چیلێ، هەوڵدەدات ئەو هاوکێشەیە بگۆڕێت و وەکو یەکەم ژن بچێتە لووتکەی دەسەڵاتی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە.
 
رۆژی سێشەممە، باشڵێت یەکەم دیداری فەرمی بۆ خستنەڕووی کارنامەکەی ئەنجامدا و بۆ ماوەی زیاتر لە سێ کاژێر، رووبەڕووی پرسیاری تووند و هەستیاری نوێنەرانی وڵاتان بووەوە.
 
نوێنەری سویسرا بە پرسیارێکی ئاڵۆز، باشڵێتی تاقیکردەوە و لێی پرسی: "چۆن وەڵام دەدەیتەوە ئەگەر ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکات؟".
 
هاوکات، نوێنەری وڵاتانی ئەورووپا جەختی لەوە کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە سکرتێرێکە متمانە بگەڕێنێتەوە و چاکسازیی راستەقینە بۆ خەڵک بەدیبهێنێت.
 
باشڵێت بۆ رووداو: هیوادارم جیهان ئێستا ئامادە بێت
 
دوای کۆتاییهاتنی دیدارەکە، میشێڵ باشڵێت لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بەوەی بۆچی تائێستا هیچ ژنێک ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە، رایگەیاند: "لە هەڵبژاردنی رابردوودا کاندیدی ژنی زۆر بەهێز هەبوون و پشتیوانییەکی زۆریش هەبوو، بەڵام ئەوە رووینەدا. ئەگەر بە شێوەیەکی دیپلۆماسییانە و بە ئەدەبەوە قسە بکەم، دەڵێم جیهان ئەوکات ئامادە نەبوو؛ بەڵام ئایا ئێستا ئامادەیە؟ هیوادارم".
 
ئەرکی باشڵێت بۆ گەیشتن بەم پۆستە ئاسان نییە، چونکە رکابەرێکی بەهێزی وەک رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئێستای ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بەردەمدایە، کە ئەویش چاوی لە وەرگرتنی کورسییەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک هێزی چەکداری عێراق. وێنە: AFP

راپۆرتێک: واشنتن گوشارەکانی بۆ سەر بەغدا زیاد دەکات

واشنتن داوا لە بەغدا دەکات ئەو گرووپە چەکدارانە هەڵبووەشێنێتەوە کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و لە چەند هەفتەی رابردوودا هێرشیان کردە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.