رووداو دیجیتال
لە ئەمریکا رکابەرییەکانی ئیندی کار بۆ پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل بەڕێوەچوو، تێیدا سکۆت ماکلۆخلین پلەی یەکەمی بردەوە.
ئەمە بردەنەوەی چوارەم بوو بۆ سکۆت ماکلۆخلین، دوای ئەوەی لە پانکی باربەر مۆتۆرسپۆرت پارک لە ویلایەتی ئالاباما کێبڕکێکان بەڕێوەچوون.
ئەم جاری دووەمە سکۆت رووبەڕووی رکابەرێکی بەهێزی وەک رۆمین گرۆژانی فەرەنسی دەبێتەوە، کە لە ئاڵنگاریی یەکەمی نێوانیاندا شۆفێرە فەرەنسییەکە براوەبووبوو.
بەڵام ئەمجارە ماکلۆخلینی نیوزلەندی تۆڵەی خۆی لەو فەرەنسییە کردەوە و پلەی یەکەمی رکابەرییەکانی ئیندی کاری ئەمریکای لێ رفاند.
لە ماوەی 13 پاڵەوانێتیی رابردوودا، تیمەکەی ماکلۆخلین حەوت جار بوونەتە براوەی رکابەرییەکان، ئەمەش چواریان بەهۆی سکۆتەوە روویانداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ