رووداو دیجیتاڵ
هێنریک مخیتاریان ئەستێرەی ناوەڕاستی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، بەداخە بۆ ئەو گۆڵەی لە بارسێلۆنای کرد و بەبیانووی ئۆفساید رەتکرایەوە.
ئینتەرمیلان بووە میوانی بارسێلۆنا و یارییەکە 3 - 3 گۆڵ کۆتایی هات. مخیتاریان لە خولەکی 75ی یارییەکەدا گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان و ڤار بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتیانکردەوە.
هەردوو یانە هەفتەی داهاتوو، جارێکی دیکە لە یاریگەی جۆسیپی میاتزا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
مخیتاریان لە لێدوانی بۆ میدیاکان پاش یایریەکە گوتی، "هەتا ماوم بیر لەو گۆڵە رەتکراوەیەم دەکەمەوە. ئەگەر ئەژماربکرایە پێشینەی سەرکەوتنی دەدایە ئێمە، بەڵام بەداخەوە من بەچەند سانتیمەترێک ئۆفسایدبووم".
ئەو هەروەها دەڵێ، "جێگەی داخە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ سەرمان بەرزبکەین و بیر لە یاریی گەڕانەوە بکەینەوە".
هەروەها دەڵێ، "ئەمە ساتێکی قورسە لەبەرئەوەی هەست بەماندووێتی دەکەین، دەبوو وزەیەکی زۆر خەرج بکەین تاوەکو لە کۆتاییدا پاشگەزنەبینەوە. هەموومان ماندووین لەپێناو بەدەستهێنانی ئەنجامێکی پۆزەتیڤ".
لەبارەی یاریی گەڕانەوە، مخیتاریان دەڵێ، "ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، لەوانەیە بتوانین لە لایەنی هێرشبەرییەوە باشتربین، بەڵام کارەکە ئاسان نییە، چونکە بارسێلۆنا تیپێکی زۆر بەهیزە، دەبێ هەوڵبدەین چاک ببینەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ