ناوبژیوانێکی کورد یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەک لە تورکیا بەڕێوەدەبات

01-06-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن سامی عەلی تۆپی پێی ئارەزوومەندانە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
سامی عەلی، ناوبژیوانێکی کوردی نێودەوڵەتی تۆپی پێی ئارەزوومەندانەیە، هەفتەی رابردوو لە پاڵەوانێتییەک لە تورکیا سەرپەرشتی بەشێک لە یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییەی کرد.
 
یەکێتیی تۆپی پێی ئارەزوومەندانە لە 50 وڵات هەیە، سەرۆکی یەکێتییە لە وڵاتی ئیکوادۆرە بەناوی ئەندێرسن، بەڵام لە عێراق ئەم یەکێتیە دانپێدانراو نییە، هەربۆیە لە 2023 بەفەرمی تۆپی پێی ئارەزوومەندانە وەک بەشێک لە یەکێتی تێنس و تۆپی بالە ناسێندران. 
 
سامی عەلی، سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە، کە لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو بۆ رووداو ئاشکرای کرد "لە 15ـی ئەم مانگە تاوەکو 18ـەی پاڵەوانێتی ئارەزوومەندانەی نێودەوڵەتی لە تورکیا بەڕێوەچوو و منیش وەک ناوبژیوانی تۆی پێی ئارەزوومەندانە لە وڵاتی تورکیا سەرپەرشتی پێنج یارییم کرد و یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەش کە لە نێوان هەڵبژاردەی ئەزمیری تورکیا و عێراق بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی عێراق بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بووە پاڵەوان". 
 
سامی لەدایکبووی ساڵی 1970ـە، لە ساڵی 1995ـەوە ناوبژیوانی کردووە لە خولەکانی کوردستان و عێراق تاوەکو 2018ـە و لەو ساڵەوە بووەتە ناوبژیوانی تۆپی پێی ئارەزوومەندانە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە