ڤیدیۆ؛ هیلال مێژووی تۆمارکرد و مانچێستەر سیتیی لە مۆندیال دەرکرد

01-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی هیلال
یانەی هیلال
نیشانەکردن یانەی هیلال مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی هیلالی سعودی بردنەوەیەکی گەورە، مێژوویی و لەبیرنەکراوی بەرامبەر مانچێستەر سیتی تۆمارکرد و خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکان.
 
لە درێژەی یارییەکانی قۆناخی شازدە هەردوو تیپ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکی 9 بێرناردۆ سیلڤا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی مان سیتی کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 46 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، دوای چەند خولەکێکی کەم مالکۆم، یانەی هیلالی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
لە خولەکی 55 ئێرلینگ هالاند ئەنجامەکەی بۆ مانچێستەر سیتی یەکسانکردەوە، دوای ئەوە لە خولەکی 94 خالیدۆ کۆلیبالی هیلالی کردە خاوەنی چوار گۆڵ، بەڵام چەند خولەکێکی کەم دوای هاتنە ناوەوەی بۆ نێو یاریگە فیل فۆدن جارێکی دیکە ئەنجامەکەی بۆ مانچێستەر سیتی یەکسانکردەوە و هەریەکەیان بوونە خاوەنی 3 گۆڵ.
 
لە خولەکی 112 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵێکی مێژوویی بۆ هیلال تۆمارکرد، یانە سعودییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ سەرکەوتنی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکان.
 
هیلال لە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکاندا بەرامبەر یانەی فلومینێنسی بەرازیلی یاری دەکات، کە شەوی هەینی کاژێر 22:00 یارییەکە بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە