سپێشەڵ وەن بڕیاریدا؛ مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان دەکاتە ئامانج

01-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی فێنارباخچە تورکی بە راهێنەرایەتیی جۆزێ مۆرینیۆ، دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو، ئامانجی سەرەکیی یانەکەش رکابەریکردنی گاڵاتەسەرایە لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی تورکیا.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، مۆرینیۆ گرنگییەکی زۆر بە گواستنەوەی مارکۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پاریس سانجێرمان دەدات. ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە تاوەکو ساڵی 2026ـە، بەڵام بەهۆی زۆریی ئەستێرەکانەوە کێشەی کەم یارییکردنی هەیە و ئەگەری هەیە یاریزانەکە لەو یانەیە بڕوات.
 
ئاسێنسیۆ دوای ئەوەی بەشێوەی خواستن لە ئاستۆن ڤێلا یاریی کرد و لە 21 یاریدا 6 گۆڵی تۆمارکرد، ئێستا رەنگە بەدوای گواستنەوەیەکی هەمیشەییدا بگەڕێت بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتری یارییکردنی هەبێت. 
 
پەیوەندیکردنەوەی بە مۆرینیۆوە، کە پێشتر لە ریال مەدرید پێکەوە کاریان کردووە، دەکرێت هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ سەرگرتنی ئەم گرێبەستە. لەبەرئەوەی پاریس سانجێرمان یاریزانی زۆری هەیە، رۆیشتنی ئاسێنسیۆ لە رووی داراییەوەشەوە سوودی بۆ یانەکە دەبێت لە ماوەی گواستنەوەکاندا.
 
مارکۆ ئاسێنسیۆ لە ماوەی یاریکردنی بە خواستن لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا، لە 21 یاریدا 6 گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارکرد. ئاسێنسیۆ تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە، بەڵام رووبەڕووی رکابەرییەکی سەخت بووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی یارییکردن.
 
فێنارباخچە بەهێزەوە چووەتە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و دەیەوێت چەند ئەستێرەیەکی دیاری ئەورووپا بباتە ریزەکانی، بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکات.
 
پێشبینی دەکرێت مۆرینیۆ بەم زووانە لەگەڵ ئاسێنسیۆ کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گواستنەوەی بۆ فێنارباخچە. ئەگەر گرێبەستەکە سەر بگرێت، ئاسێنسیۆ دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی سەرەکی بۆ یانەکە لە کاتێکدا تیپەکە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکات.
 
هەوڵەکانی فێنارباخچە بۆ گواستنەوەی مارکۆ ئاسێنسیۆ دەتوانێت دەرفەتێکی گرنگ بۆ یاریزانەکە بڕەخسێنێت تاوەکو بە شێوەیەکی بەردەوام یاری بکات، بەتایبەتیش لەپێش مۆندیالی داهاتوودا، لە هەمان کاتدا هێزێکی رکابەریی زیاتر دەداتە یانە تورکییەکە لە بەرامبەر گاڵاتەسەرای.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە