ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاردا گولەر ئاشکرابوو

01-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئاردا گولەر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاردا گولەر، یاریزانی لاوی تورکیا و سەرەتای دەستپێکردنی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید باش نەبوو و دەرکەوتنی یاریزانەکە بەدرێسی یانەکەوە تادێت دوادەکەوێت.
 
ئاردا نزیکەی دوو مانگە پەیوەندیی بە یانەی ریال مەدریدەوە کردووە، بەڵام یاریزانەکە هیچ یارییەکی بەدرێسی یانەی شاهانەوە ئەنجامنەداوە، هۆکارەکەشی ئەو پێکانەیە کە تووشی بووە.
 
گولەر لە کەمپی مەشقەکانی ریال مەدریددا لە بەشی ناوەوەی ئەژنۆی راستیدا تووشی پێکانبوو، بەو هۆیەوە یاریزانەکە کەمپەکەی بەجێهێشت و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەڕایەوە مەدرید.
 
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی و نزیک لە ریال مەدرید دەڵێت "بەهۆی ئەو پێکانەی یاریزانەکە تووشی بووە، بەلای کەمەوە دوو مانگ لە یاریگەکان دادەبڕێت، بەمەش یاریزانەکە دەرکەوتنی بەدرێسی یانە ئیسپانییەکەوە زیاتر دوادەکەوێت."
 
سەرەڕای ئەو پێکانەی یاریزانەکە تووشی بووە، هێشتا کارلۆ ئەنچێلۆتی بە تواناکانی ئەو یاریزانە گەشبینە و بە تواناکانی ئەو یاریزانە و تیمی پزیشکی یانەکەی راسپاردووە بۆ ئەوەی بە وردی چاودێریی بارودۆخی یاریزانەکە بکەن بۆ ئەوەی بۆ قۆناخی داهاتوو بەتەواوی و بەباشی ئامادەبێت.
 
یاریزانە 18 ساڵەکەی تورکیا لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا لە یانەی فێنارباخچەی تورکی بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریال مەدریدەوە کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە