ڤیدیۆ؛ جواو فێلیکس درەوشایەوە و ئاتلێتیکۆی بەرەو یەکەم سەرکەوتن برد

02-10-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن فێلیکس ئاتلێتیكۆ مه‌درید چامپیۆنزلیگ
A+ A-

رووداو-هەولێر

جواو فێلیکسی پۆرتوگالی سەرکردایەتی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد بۆ بەدەستهێنانی یەکەم سێ خاڵ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.

ئاتلێتیکۆ لە خاکی مۆسکۆ بووە میوانی یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسی و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکدا هیچ گۆڵێک نەکرا، بەڵام لە گێمی دووەمدا جواو فلێکس هەرزوو گۆڵی یەکەمی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد، دوای ئەوەی پاسێکی لە ئالڤارۆ مۆراتاوە پێگەیشت، ئەم گۆڵە لە خولەکی ٤٨ـدا بوو.

١٠ خولەک دوای گۆڵی یەکەم، جواو فێلیکس تۆپێکی دایە دیێگۆ کۆستا کە بەرامبەر گۆڵپارێز بوو، بەڵام خۆی لێدانی ئاراستەنەکرد و پاسی بە تۆماس پارتی دا و ئەویش گۆڵی دووەمی بۆ رۆخی بلانکۆس کرد و یارییەکەش ٢-٠ کۆتاییهات.

کوڕانی سیمیۆنی ئەمە سەرکەوتنی یەکەمیان بوو، دوای ئەوەی لە یاری یەکەمدا لە خاکی خۆیدا لەگەڵ یوڤێنتوس یەکسان بوو، لۆکۆمۆتیڤیش پلەی سێیەمی گرتووە و خاوەنی سێ خاڵە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە