ڤیدیۆ؛ مێرسێدیس نزیکە لە حەوتەم نازناوی فۆرمۆلا وەن

01-11-2020
ئیحسان تاهیر
AP
AP
نیشانەکردن فۆرمۆلا وەن ڤالتێری بۆتاس
A+ A-

رووداو دیجیتال

ڤالتێری بۆتاسی شۆفێری مێرسیدس، لە پاڵەوانێتی جیهان بۆ فۆرمۆلا وەن، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و خەڵاتی ئیمیلیا رۆمانیای بردەوە.

ڤالتێری لەو پێشبڕکێیەدا کە لەسەر تراکی ئیمۆلا بەڕێوەچوو، توانی بەسەر هەموو رکابەرانیدا سەرکەوێت، کە لویس هامیلتۆنی هاوڕێشی لە تیمی مێرسیدیس، کە پێشەنگیی ریزبەندیی گشتییە بەشداربوو.

ماکس فرستابنی شۆفێری رید بۆل پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و بیار گاسلیش چوارەم بوو.

تیمی مێرسێدیس پێویستی بە پلەی چوارەمە لە پێشبڕکێی ئەمڕۆدا بۆ ئەوەی حەوتەم نازناوی خۆی بەسەریەکەوە لە فۆرمۆلا وەندا بەدەستبێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە