رووداو دیجیتاڵ
لە پاریسەوە پیلانێکی مەترسیدار و جەهەننەمی دژی بارسێلۆنا لەئارادایە و یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت بە گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێدا، داهاتووی بارسێلۆنا بدزێت.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بارسیلۆنا تووشی شۆک دەکات و گرێبەستێکی مێژوویی بە بەهای 350 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی لامین یامال دەخاتە سەر مێزی یانە کەتەلۆنییەکە.
وادیارە پاریس سانجێرمان ئامادەیە کێشەیەکی گەورە و راستەوخۆ بۆ بارسێلۆنا دروست بکات بە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندە لاوەکەی، لامين يامال، کە بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یانە پاریسییەکە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە، خۆرخێ مێندێز کردووە و گرێبەستێکی گەورەی بەبڕی 350 ملیۆن یۆرۆ پێشکێش کردووە.
پاریس سانجێرمان دەیەوێت جارێکی دیکە گورزێکی گەورە لە بارسێلۆنا بدات و سیناریۆی ساڵی 2017 لەگەڵیدا دووبارە بکاتەوە، کە ئەوکاتیش بە گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێدا، یەکێک لە باشترین یاریزانانی ەئوکاتی جیهانی بردە ریزەکانی، کە نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی بوو، بەڵام وادیارە دەستەوارەی ئەمجارە تەنانەت ژمارە پێوانەییەکەی پێشووتری پاریسیش تێدەپەڕێنێت، چونکە بەهای گرێبەستەکەی نەیمار 222 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵآم ئاامدەیە ئەمجارە 350 ملیۆن یۆرۆ بۆ لامین یامال تەرخان بکات.
بارسێلۆنا: لامين يامال نافرۆشین
سەرەڕای ناوازەیی و گەورەیی دەستەوارەکە لەڕووی داراییە، بارسێلۆنا هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی دەربڕیوە لە رەتکردنەوەی فرۆشتنی ئەستێرەی داهاتووی، کە لامين يامال بە بەردی بناخەی پڕۆژەکەی هانزی فلیک دادەنرێت و ئومێدی داهاتووی تیپە کەتەلۆنییەکەیە، بۆیە گواستنەوەی ئەو لەم کاتەدا نزیکە لە مەحاڵ. کە سەرۆک خوان لاپۆرتا و کارگێڕیی بارسا پێیوانوایە هیچ بڕە پارەیەک ناتوانێت قەرەبووی بەهای وەرزشی و رۆحی ئەم یاریزانە بکاتەوە.
گوشارێکی بێوێنە لەسەر بارسێلۆنا
سەرەڕای هەڵوێستە یەکلاکەرەوەکەی بارسێلۆنا، بەڵام قەبارە و گەورەیی گرێبەستەکە قوشارێکی ناڕاستەوخۆ لەسەر یانە کەتەلۆنییەکە دروست دەکات، بەتایبەتی لەسایەی بارودۆخی دارایی ئێستای یانەکە، کە لەوانەیە ناچاریان بکات دووبارە بیر لە بابەتەکە بکەنەوە. پاریس سان جێرمان، کە لامين يامال وەک یەکێک لە دیارترین ئامانجەکانی داهاتووی دادەنێت، بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ئاستی کێبڕکێکە، لە هەوڵێکدا بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەکە بە هەر نرخێک بێت.
باوکی لامین
ئەم دەستەوارەیە بێگومان گوشار دەخاتە سەر خێزانی لامینیش، بەتایبەتی باوکی، کە دەکرێت لەبەر بەها خەیاڵییەکەی ئەو دەستەوارەیە کوڕەکەی هانبدات بارسێلۆنا جێبهێڵێت و بچێتە پاریس سانجێرمان، رێک وەک ئەوەی باوکی نەیمار لە 2017 کردی و کوڕەکەی ناردە پاریس.
لە کۆتاییدا، پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بارسێلۆنا بەرگەی ئەم گرێبەستە خەیاڵییە دەگرێت، یان خۆی لە بەردەم بڕیارێکی سەختدا دەبینێتەوە کە لەوانەیە داهاتووی لامين يامال بگۆڕێت؟.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ