بۆچی هاندەرانی بارسێلۆنا بە ئەربێلوا دەڵێن قوچەک؟

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئومێد ئازاد
نیشانەکردن قوچەک ئەلڤارۆ ئەربێلوا یانەی ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا لە یاریی کلاسیکۆی گەڕی 35ـی خولی ئیسپانیادا، بەشێوازێکی تەنزئامێز گاڵتەیان بە ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری یانەی ریال مەدرید کرد، ئەمەش لەو رووبەڕووبوونەوەیەی کە شەوی یەکشەممە لە نێوان هەردوو جەمسەرەکەی ئیسپانیادا بەڕێوەچوو.
 
لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا، هاندەرانی بارسێلۆنا لەسەر پەیژەکان چەندین
قوچەکیان  بەرزکردەوە. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو نازناوەی کە پێشتر لە ئەلڤارۆ ئەربێلوا نرابوو.
 
چیرۆکی قوچەک چییە؟ بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، ئەم نازناوە بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە ئەربێلوا یاریزان بوو لە ریال مەدرید. لەو کاتەدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە قوچەک ناویان دەبرد، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ کەمیی کاریگەریی ئەو یاریزانە لەنێو یاریگادا، چ لەڕووی هێرشبەری و چ لەڕووی بەرگرییەوە، کە وەک قوچەکێکی بێدەسەڵات ناوزەند دەکرا.
 
جیرارد پیکێ، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا، رۆڵی سەرەکی هەبوو لە ناوبانگدەرکردنی زیاتری ئەم نازناوە. پیکێ لە لێدوانێکی پێشوودا دەربارەی ئەربێلوا کە هاوتیپی بوو لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا، رایگەیاندبوو کە ئەربێلوا هاوڕێی ئەو نییە، بەڵکو تەنیا قوچەکێکە، ئەمەش بۆ شکاندنی شکۆی یاریزانەکەی ئەو کاتەی مەدرید بوو.
 
ئەلڤارۆ ئەربێلوا نیو وەرزێکی کارەساتباری بەڕێکرد، دوای دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ، ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدریدی گرتە دەست، بەڵام وەرزەکەی بەشێوەیەکی کارەساتبار بەڕێکرد. یانە شاهانەکە لەسەر دەستی یانەی ئەلباسیتی لە خولی پلە دووەکان، لە جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە.
 
سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت ئەنجامی باشیان بەدەستهێنا، بەڵام لە دوایین قۆناخی وەرزەکەدا ریال مەدرید داڕما و لە هەموو کێبڕکێکان بێبەش بوو. جگە لە ئەنجامەکان، ئەربێلوا کێشەی لەگەڵ چەندین یاریزانی سەرەکی دروست کرد، لەوانە دانی کارڤاخال، دانی سێبایۆس و راول ئەسێنسیۆ، هەروەها بەتەواوی پشتگوێخستنی یاریزان ئەلڤارۆ کاریراس لە هەفتەکانی کۆتایی وەرزەکەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە