رووداو - هەولێر
جینارۆ گاتوزۆ، راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتالی هەواڵێکی خەمناکی پێگەیشت، دوای ئەوەی لە راهێنانەکانی یانەکەیدا پێی راگەیێندرا کە خوشکەکەی کۆچی دواییکردووە.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیتالیا، فرانچیسکای خوشکی راهێنەری ناپۆلی، لە تەمەنی 37 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، دوای ئەوەی ماوەی چوار مانگ لەژێر چاودێری پزیشکی دابوو و لە شوباتی رابردووە گواسترایەوە نەخۆشخانە.
دوای یارییەکەیان بەرامبەر سامپدۆریا، گاتوزۆی 42 ساڵ لە نەخۆشخانە سەردانی خوشکەکەی کرد.
بەپێی لێدوانی ئەو نەخۆشخانەی کە خوشکی گاتوزۆی تێیدا خەوێندرابوو، پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، فرانچیسکا بارودۆخی تەندروستیی بەتەواوی تێکچووە و ئەمڕۆ بەیانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
فرانچیسکا پێشتر لەگەڵ یانەی میلان بۆ چەند ساڵێک وەک سکرتێری یانەکە کاریکردووە، ماوەی چوار مانگ بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە ژێر چاودێری چڕدابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ