فەرمی.. چاڤی ناخۆشترین هەواڵی بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا راگەیاند

02-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چاڤی هێرناندێز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رۆیشتنی عوسمان دێمبێلی، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەکەی راگەیاند.
 
چاڤی لە دوای بردنەوەیان لە یانەی ئەیسی میلان لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا بەشێوەیەکی فەرمی رۆیشتنی دێمبێلیی راگەیاند و گوتی "عوسمان دێمبێلی پێیگوتم دەیەوێت لە یانەکە بڕوات و دەستەوارەی لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە پێشکێشکراوە، ئەوە بڕیاری کەسیی خۆیەتی."
 
راهێنەری بارسێلۆنا زیاتر گوتی "ئەو یاریزانانەی نایانەوێت لە بارسێلۆنابن، پێویستە رێگریان لێنەکەین و دەبێت دەستبەرداریان ببین، دەبێت کار بۆ بەهێزکردنی تیپەکە بکەن، دچوونی عوسمان لە یانەکە لاوازمان دەکات."
 
چاڤی لەبارەی رۆیشتنی دێمبێلییەوە دەڵێت "بێگومان کەمێک بێهیوابووم، بەڵام ئەو پێی راگەیاندم کە لەگەڵ لویس ئێنریکێ و ناسر خلێفی قسەیکردووە و هیچ رێگەیەک نییە بۆ ئەوەی رازی ببێت لە یانەکە بمێنێتەوە."
 
چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی گواستنەوەی یاریزانانەوە دەڵێت "ئێمە پێویستیمان بە یاریزانێکی بەرگریی باڵی راست هەیە، بزانین بازاڕی گواستنەوە چیمان پێدەڵێت."
 
راهێنەری بارسێلۆنا باس لە یارییە دۆستانەکانیان دەکات لە ئەمریکا و دەڵێت "یاریی بەرامبەر میلان باشترین یاریی بارسا بوو و بارسای نایابمان بینی، باشترین یاریی بوو لەو سێ یارییەی کە لە گەشتەکەی ئەمریکادا ئەنجامماندا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە