ناڤاس ریال مەدریدی بەجێهێشت

02-09-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن لالیگا، ئیسپانیا، ریال مه‌درید
A+ A-


رووداو - هەولێر

بە فەرمی کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مەدرید، دوای پێنج ساڵ یاریکردن یانەکەی بەرەو ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەجێهێشت.

دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو و ئەم وەرزەش بە شێوەیەکی سەرەکی لە ریال مەدرید لە یارییەکاندا بەشداری پێنەکرا، کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکی بە فەرمی بووە گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان.

ناڤاس درێسی یانە نوێیەکەی بەرزکردەوە و بۆ یارییەکانی وەرزی داهاتوو ژمارە 1 دەپۆشێت، گرێبەستەکەشی بۆ چوار ساڵە و لە ساڵی 2023دا کۆتاییدێت.

ناڤاس لەگەڵ ریال مەدرید 104 یاری ئەنجامداوە و چەندین نازناویشی لەگەڵیدا بەدەستهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە