مێسی گۆمەکەی شڵەقاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن نیکۆلاس ئۆتامێندی لیۆنێل مێسی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی هێشتا دڵی لای بارسێلۆنایە و  ئامۆژگاری هاوڕێیەکی دەکات پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات لە گواستنەوەکانی زستانەدا، کە ئەم هەنگاوە لەوانەیە هێڵی بەرگری کەتەلۆنی بگۆڕێت!.
 
یانەی بارسێلۆنا پێش گواستنەوەکانی زستانە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی راستەقینەی بەرگری دەبێتەوە، لە نێوان پێویستییەکی زۆر بۆ بەهێزکردنی هێڵی دواوە لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیک. 
 
یانە کەتەلۆنییەکە، سەرەڕای ئەوەی لە پێشەنگی ریزبەندیی خولی ئیسپانیایە، بەڵام هێشتا لە ئاستی بەرگریدا بەدەست پێکانەکان و پێویستی بە ئەزموونێکی سەرکردایەتی دەناڵێنێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی بۆ تیپەکە بگەڕێنێتەوە.
 
لەم سەروبەندەدا نیکۆلاس ئۆتامێندی، ئەستێرە ئەزمووندارەکەی ئەرجەنتین، چووەتە ناو بازنەی بایەخی بارسێلۆناوە وەک بژاردەیەکی ئەگەری بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگرییەکەی. ئەزموونی یاریزانەکە، سەرکردایەتیکردنی لە ناو یاریگەدا، و توانای گونجانی خێرا لەگەڵ تیپەکەدا، لەگەڵ بەشدارییەکەی لەگەڵ ئەرجەنتین لە جامی جیهانی 2022، وایکردووە ناوەکەی بەهێزی لە ناو کۆڕ و کۆبوونەوەکانی یانە کەتەلۆنییەکەدا دەنگ بداتەوە.
 
ئۆتامێندی بەباشترین بژاردە دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی پۆستی بەرگریکاری ناوەندی چەپ، کە بارسێلۆنا پێویستی بە بەهێزکردنی هەیە. یاریزانەکە کاپتنی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالییە و بە بەردەوامی یاری دەکات، ئەمەش زەحمەتیی گرێبەستەکە زیاد دەکات، بەڵام پەیوەندییە بەهێزەکەی بەڕێوەبەری کارەکانی خۆرخی مێندێز لەگەڵ کارگێڕیی بارسێلۆنا لەوانەیە دانوستاندنەکان ئاسان بکات.
 
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی ئامۆژگاری ئۆتامێندی کردووە کە بێ دوودڵی روو لە کامپ نو بکات، ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو متمانە گەورەیەیە کە بە تواناکانی هەیەتی بۆ دروستکردنی جیاوازی لە هێڵی بەرگری یانە کەتەلۆنییەکەدا. چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا و لە کاتی گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکدا چارەنووسی ئەم گرێبەستە ئاشکرا بێت، کەلەوانەیە ببێتە یەکێک لە دیارترین هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی بارسێلۆنا پێش قۆناخی یەکلاکەرەوەی وەرزەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە