رووداو دیجیتال
یانەی شینجینی چینی کە لە خولی تۆپی پێی سوپەری چینیدا یاری دەکات، جۆردی کرۆیفی کوڕی یۆهان کرویفی ئەفسانەی تۆپی پێی هۆڵەندای کردە راهێنەری خۆی.
ئەو راهێنەرە نوێیە پەیوەندی بە یانە نوێیەکەیەوە کرد، کە لە کەمپێکی مەشقی دوور لە هاندەران و میدیاکاران لە دالیان کردووەتەوە.
پێشتر جۆردی ناچارکرا ماوەی 14 رۆژ لە تیانگین خۆی کەرەنتینە بکات بەرلەوەی پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات.
جۆردی جێگەی رۆبێرتۆ دۆنادۆنیی راهێنەری ئیتالی دەگرێتەوە، کە یانە چینییەکە دەستبەرداری بوو دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا تووشی 3 دۆڕانی بەسەریەکەوە بوو.
پێشتریش کرۆیفی کوڕ وەک راهێنەر لە خولی تۆپی پێی چینی کاریکردووە، کاتێک لە 2019 پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چۆنگکۆینگ لیڤان هامی وەرگرت، بەر لەوەی واز لەو یانەیە بهێنێت و لە سەرەتای ساڵی 2020 بچێت پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر وەربگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ