زۆرانبازێکی کورد لە بەریتانیا مەدالیای زێڕی بردەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مازیار یاری، کە زۆرانبازێکی خەڵکی کرماشانە و لە بەریتانیا دەژی، توانی لە یاریی زۆرانبازی پێنجەمین خەڵاتی مەدالیای زێڕین بباتەوە.
 
مازیار یاری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، توانیم لە کێشی 86 کیلۆی زۆرانبازی یەکەمی سەر ئاستی بەریتانیا بەدەستبهێنم و ببمە خاوەنی مەدالیای زێڕ.
 
لە کێشی 86 کیلۆییدا، 16 زۆرانباز بەشداربوون و بۆ بردنەوەی مەدالیاکەش مازیار توانیویەتی چوار قۆناخ ببڕێت و لە چوار زۆرانبازی رکابەری بباتەوە.
 
مازیار یاری کە ماوەی 5 ساڵە لە شاری مانچێستەری بەریتانیا دەژی، ئەمە یەکەم مەدالیای زێڕ نییە کە دەیباتەوە، بەڵکو وەکو خۆی دەڵێت، پێشتر لە کێشی 92، 86 و 79 کیلۆییدا توانیویەتی چوار مەدالیای زێڕی دیکە بباتەوە.
 
پاڵەوانێتیی کراوەی سکۆتلاند بۆ زۆرانبازی لە 25ی نیسانی ئەمساڵ لە سەنتەری نیشتمانیی راهێنانی وەرزشی لە شاری "لارجس"ی وڵاتی سکۆتلاند بەڕێوەچوو. پاڵەوانێتییەکە تایبەت بوو بۆ کێبڕکێی یارییەکانی زۆرانبازی ئازاد و زۆرانبازیی خانمان، کە تێیدا وەرزشڤانان لە ئاستە جیاوازەکاندا رووبەڕووی یەکتربوونەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە