رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارووما، گۆڵپارێزی ئیتاڵی و یانەی پاریس سانجێرمانی بۆ ریزەکانی یانەکەی راگەیاند.
گۆڵپارێزەکە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانکاری پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە دەکات.
دۆنارووما دەڵێت "گرێبەستکردن لەگەڵ مانچێستەر سیتی ساتێکی نایابە و شانازی دەکەم، من پەیوەندی بە یانەیەکەوە دەکەم پڕە لە ئەستێرە و یانەکە خاوەنی یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی مێژووە کە پێپ گواردیۆلایە.
پاریس سانجێرمان پەیامێکی بۆ ماڵئاواییکردن لە دۆنارووما بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "دوای چوار ساڵ لە یانەی پاریس سانجێرمان و بەدەستهێنانی چەندین نازناو، دۆنارووما بەشێوەی هەمیشەیی پەیوەندیی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد."
یانە فەرەنسییەکە نووسیوویەتی "پاریس سانجێرمان سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەی بۆ جیانلویجی دەردەبڕێت بۆ هەموو ئەو کارانەی کە بەشدارییان لە یانەکەدا کردووە و هیوای باشترین بۆ داهاتووی ژیانی وەرزشیی دەخوازێت."
گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارووما لەکاتێکدایە، ئێدێرسۆن مۆرایێش ریزەکانی ئەو یانەیەی بەجێهێشت و پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی فێنارباخچەی تورکی کرد.
دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان، جیانلویجی دۆنارووما پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەی مانچێستەر سیتی دەکات و دەبێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە لەم وەرزەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ