مەسرور بارزانی هاوکاریی یانەی نەورۆز دەکات

02-11-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مەسرور بارزانی یانەی نەورۆز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتیی دارایی پێشکێشی یانەی نەورۆز دەکات و نووسینگەکەی دەڵێت "ئەم هاوکاری و پشتیگیرییەی سەرۆکی حکومەت بۆ پشتیوانیی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمە تا بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن."
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت "مەسرور بارزانی پشتگیریی دارایی یانەی وەرزشیی نەورۆز دەکات، دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا یانەی وەرزشیی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نالەبار بوو، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومـەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە بڕی 450 ملیۆن دینار بە یانەی نەورۆز دەبەخشێت."
 
بەپێی راگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان "ئەو هاوکاری و پشتگیرییەی سەرۆکی حکـوومەت، بۆ پشتیوانیی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمە تا بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن."
 
یانەی نەورۆز لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند، لە دۆخێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت و شادوومان مەلا حەسەن، یەکێک لە سەرکردەکانی بەرەی گەل لە تۆڕی میدیایی رووداو گوتی "دوو ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری یانەی نەورۆز لە رووداوەکانی لالەزاردا بردراوە."
 
یانەی نەورۆز پێشتر کەمپینێکی بۆ هاوکارییکردنی یانەکە راگەیاند و داوای لە هاندەران کرد پاڵپشتیی دارایی پێشکێشی یانەکە بکەن، هەزاران وەرزشڤان و هاندەر لەسەر ئاستی کوردستان و دەرەوە هاوخەمی خۆیان بۆ دۆخی خراپی یانەکە راگەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە