گواردیۆلا لە ئامانجە گەورەکەی نزیکدەبێتەوە

03-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی بە تەواوی لە گواستنەوەی تیجانی ریندەرز، یاریزانی هۆڵەندی و یانەی میلان نزیکبووەتەوە، یانەکە ماوەیەکی درێژە چاودێری ئەو یاریزانە دەکات و دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
 
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی سوورە لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەکەی و زۆر سەرسامە بە تواناکانی، کارگێڕیی یانە ئینگلیزییەکەش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە.
 
ریندەرز لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیادا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و یاریزانەکە بەباشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی سێری ئا دەستنیشانکرا، یاریزانەکە تێچووی گواستنەوەی دەگاتە 55 ملیۆن یۆرۆ و ئامادەیە پاداشتی دیکەش بخاتە نێو گرێبەستەکەدا.
 
تیجانی ریندەرز، تەمەنی 26 ساڵە، یاریزانەکە لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ ئەیسی میلان لە 54 یارییدا 15 گۆڵی تۆمارکرد، یاریزانەکە لە 2023 بەرامبەر 20.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانە ئیتاڵییەکەوە کردووە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە لە هاوینی 2030 کۆتاییدێت.
 
داواکردنی یاریزانەکە لەلایەن یانەی مانچێستەر سیتی و پێپ گواردیۆلاوە، لەکاتێکدایە یانەکە لەم وەرزەدا ئەنجامەکانی وەکو پێویست نەبوون و تاوەکو دوایین گەڕی پرێمەرلیگیش سەرکەوتنی بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەرزی داهاتوو مسۆگەر نەبوو.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە