ڤیدیۆ؛ شەوێکی ناخۆش بۆ مێسی.. بەهۆی پێکانەوە یاریگەی جێهێشت

03-08-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمەیامی، شەوی شەممە لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر نیکاکسا لە جامی خولی ئەمریکا، لە خولەکەکانی سەرەتادا تووشی پێکانێک بوو لە ماسوولکەکانی پشتەوەی رانیدا و یاریگەی جێهێشت.


دوای ئەوەی ئینتەرمەیامی بە لێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە، خاڤیێر ماسکێرانۆ، راهێنەری تیپەکە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ مێسی دەکرێت بۆ زانینی قەبارەی پێکانەکەی.

مێسی لە خولەکی 7ـی یارییەکەدا تووشی پێکان بوو، کاتێک لە نزیک ناوچەی سزا لەگەڵ دوو بەرگریکار بەریەککەوتنێکی تووند روویدا و کەوتە سەر زەوی

مێسی بەدرێژایی کاروانی وەرزشیی خۆی چەندینجار تووشی پێکان لە ماسوولکەکانی پشتی رانی بووە و لە وەرزەکانی رابردووشدا بەهۆی پێکانی جیاواز لە قاچیدا لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە. دوایین پێکان پێش ئەمە لە ماسوولکەی رانی چەپیدا بوو، وایکرد لە دوو یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە سەرەتای ئەمساڵدا بەشداری نەکات.

ئەم پێکانە بەشدارییکردنی ئەستێرە 38 ساڵەکە لە یاریی داهاتووی ئینتەرمەیامی لە جامی خولی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە، کە یانە ئەمریکییەکە رۆژی چوارشەممە رووبەڕووی یانەی پوماس ئۆنام دەبێتەوە.

ئەو ئەستێرە 38 ساڵانە مانگی رابردوو هەستی بە ماندووبوون دەکرد و بەشداریی لە یاریی ئۆڵ ستاری خولی ئەمریکا نەکرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بۆ یەک یاری لەلایەن خولەکەوە رابگیرێت بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی بەشداریکردن لە یارییە نمایشکارییەکە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە