ریال مەدرید دەگەڕێتەوە و داهاتووی ڤینی دیارنییە

03-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جونیۆر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سعودیە لەم هاوینەدا هیچ دەستەوارەیەکی بۆ ڤینیسیۆس نەناردووە، چونکە ئێستا هەموو یاریزانەکان سەرنجیان لەسەر ئامادەکارییە بۆ مۆندیالی 2026. سعودییەکان دوای مۆندیال ئامادە دەبن بڕە پارەیەکی زۆر بۆ یاریزانانی ئاستی ڤینیسیۆس بدەن.
 
لە هەمان کاتدا یاریزانە بەرازیلییەکە گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی راگرتووە کە لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت، یاریزانە بەرازیلییەکە هێشتا دەیەوێت لە گرێبەستە نوێیەکەیدا مووچەی زیاتر لە 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک وەربگرێت، بەڵام ریال مەدرید ئامادەنییە ئەو مووچەیە بداتە یاریزانەکە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە سبەی ریال مەدرید دەست بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەکات و هێشتا چارەنووسی ڤینیسیۆس لەگەڵ یانەکە بەتەواوی روون نییە.
 
گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت، یانەکە نایەوێت بێبەرامبەر دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، بەڵام تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەشی نوێنەکراوەتەوە.
 
یەکلانەبوونەوەی داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لەکاتێکدایە، ماوەیەکی زۆرە ناوی ئەو یاریزانە بە خولی سعودی بەستراوەتەوە، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت وا زوو لە ئیسپانیا بڕوات.
 
پێشتر چەندجارێک ڤینیسیۆس جونیۆر رایگەیاندبوو، دەیەوێت ماوەیەکی درێژ لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و نازناوی زیاتر لەگەڵ یانەکە بباتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە