رووداو ـ هه‌ولێر
كایلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی كۆستاریكی هۆكاری رۆیشتنی له ریال مه‌درید روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "حه‌زم له كاری جددیه".
ناڤاس كه ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به‌ره‌و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی جێهێشت، به‌پێی گرێبه‌ستێك تاوه‌كو هاوینی 2023 یاری بۆ یانه‌ی پاریسی ده‌كات.
ناڤاس له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی جێهێشتنی ریزه‌كانی ریال مه‌درید، كه 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ بردووه‌ته‌وه، گوتی "من حه‌ز له كاری جددی ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێ یارمه‌تی هاوڕێكانم بده‌م، ده‌مه‌وێ به هه‌موو تواناكانم یارمه‌تی تیپه‌كه‌م بده‌م".
ناڤاس باسی شاری پاریسیشی كرد و به هۆكارێكی دیكه‌ی زانی بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان و گوتی "پاریس سانجێرمان یانه‌یه‌كی جوانی شارێكی جوانه، ده‌مه‌وێ ببمه به‌شێك له‌م تیپه، چونكه یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌توانم له‌گه‌ڵیدا ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌كان ببه‌مه‌وه".
ئه‌مساڵ به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ، ناڤاس له‌لایه‌ن زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریده‌وه له‌وه ئاگاداركرایه‌وه كه ده‌بێته گۆڵپارێزی یه‌ده‌گی تیبۆ كۆرتوای به‌لجیكی، بۆیه بڕیاریدا له یانه‌ی شاهانه بڕوات.
كایلۆر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه زمانی فه‌ره‌نسی نازانێت، به‌ڵام دووپاتیشیكرده‌وه كه به‌شداری له خولی زمانزانی ده‌كات و به پشتبه‌ستن به مامۆستای تایبه‌ت خۆی فێری ئه‌و زمانه ده‌كات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ