ڤیدیۆ؛ جۆکۆڤیچ گەیشتە پێشکۆتایی یوئێس ئۆپن

03-09-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نۆڤاک جۆکۆڤیچ
نۆڤاک جۆکۆڤیچ
نیشانەکردن نۆڤاک جۆکۆڤیچ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا، دوای ئەوەی سەرکەوتننی بەرامبەر تایلەر فریتزی ئەمریکی بەدەستهێنا.
 
لە سەرەتای یارییەکەدا هەردوو تێنسزان ئاستێکی بەرزیان پێشکێشکرد، نۆلێ بە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی توانیی بە شەش سێ کۆمەڵەی یەکەم بباتەوە و پێشبکەوێت.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا، ئاستی هەردوولا گەیشتە لووتکە، بەڵام جۆکۆڤیچ ئەو کۆمەڵەیەشی بە تای برێک حەوت شەش ئەو کۆمەڵەیەشی بردەوە.
 
ئاستی جۆکۆڤیچ هەندێک دابەزی و فریتز لە کۆمەڵەی سێیەمدا بە شەش سێ ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
 
دوای ئەوە تێنسزانە سێربییەکە گەڕایەوە و بە شەش چوار کۆمەڵەی چوارەمی بردەوە و لە ماوەی سێ کاژێر و 24 خولەکدا بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە