چاڤی هێرنادێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، دەیەوێت لە عوسمان دێمبێلی خۆشبێت، سەرباری ئەوەی عوسمان رەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا نوێبکاتەوە.
میدیاکانی مەدرید ئاشکرایانکرد: "ناوی عوسمان دێمبێلی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بارسا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمار کراوە، ئەمە لەکاتێکدا باس لەوە دەکرا بارسا یاریزانە فەرەنسییەکە سزا دەدات و ناهێڵێت لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزەی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری بکات".
چاڤی لە هەوڵی رازیکردنی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەدایە بۆ ئەوەی هیچ ڤیتۆیەکی لەسەر عوسمان دێمبێلی نەمێنێت و رێگە بە راهینەرەکە بدات بەشداری بە دێمبێلی بکات لە یارییەکانی ئەم وەرزە، چونکە ناکرێت یاریزانەکە مووچە وەربگرێت و لەسەر پەیژەی یاریگاکان دابنرێت".
سەرباری ئەوەی لە مێرکاتۆی زستانە چەندین دەستەوارە لە لایەن یانە گەورەکانی ئەوروپا پێشکێشی عوسمان دێمبێلی کرا، بەڵام ناوبراو رەتیکردەوە تاوەکو وادەی بەسەرچوونی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە بکات، ئەمەش لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەی توڕە کرد، چونکە ئەگەر دێمبێلی بە رۆیشتن رازیبووایە، بارسا نزیکە 30 ملیۆن یۆرۆ سوودمەند دەبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ