هاوسن نهێنییەکی دی لافوێنتی ئاشکرا دەکات و هاندەرانی بارسێلۆنا تووڕە دەکات

04-09-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لویس دی لافوێنتی دین هاوسن بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

نهێنییەکی تازە ئاشکرا دەبێت و لە رێگەی دین هاوسنی بەرگریکاری ریال مەدریدەوە دەرکەوت کە لویس دی لافوێنتی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا مەیلی زیاتر بەلای ریال مەدریدایە نەک بارسێلۆنا.
 
لەکاتێکدا هەموو چاوەکان لەسەر ناوە گەورەکانی ئەوروپا بوون، یەکێک لە یاریزانە گەنجەکان بە بێدەنگی سەرکەوتوو بوو لەخۆسەپاندن لەنێو هەڵبژاردەی لارۆخا، ئەمەش مشتومڕێکی بەرفراوانی لەسەر داهاتووی دروستکرد و سەرنجی یانە گەورەکانی کیشوەرەکەی راکێشا. 
 
دین هاوسن بەهرەیەکی بەرگری گەنج، پێگەیشتووییەکی هونەری نائاسایی بەراورد بە تەمەنەکەی نیشانداوە و لە ماوەیەکی کەمدا توانی بچێتە نێو پلانەکانی راهێنەر لویس دی لافوێنتی، نەک وەک یاریزانێکی تەواوکەر بەڵکو وەک یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پڕۆژەی داهاتووی.
 
یاریزانەکە، کە بەڕەچەڵەک هۆڵەندییە بۆ یەکەمجار لە ساتێکی نائاساییدا بەشداری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد، بەتایبەتی لە چارەکی کۆتایی نەیشنزلیگ بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیەی کە وڵاتی باوکیەتی، هۆڵەندا. سەیر و نامۆ ئەوەبوو کە دوودڵ نەبوو لە نوێنەرایەتیکردنی ئیسپانیا و دەستبەجێ کاریگەری دروستکرد، کە لەو رۆژەوە جێگەیەکی هەمیشەیی لە پێکهاتەکەدا بۆخۆی مسۆگەر کرد.
 
هاوسن بووەتە یەکێک لە داواکراوترین بەرگریکاران لە ئەورووپا، دوای درەوشانەوەی بەرچاوی لەگەڵ بۆرنمۆس لە پرێمەرلیگ. ئەم ئاستە نایابەی وایکرد ناوی بچێتە سەر مێزی گەورەترین یانەکانی کیشوەرەکە، لەوانەش بارسێلۆنا، کە سەرۆکەکەی خوان لاپۆرتا و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی ئارەزوویەکی زۆریان نیشاندا، تەنانەت پەیوەندییان بە بەرێوەبەری کارەکەی کرد بۆ گەڕان بەدوای دەرفەتەکانی گواستنەوەی بۆ کامپ نو.
 
بەڵام چیرۆکەکە ئاراستەیەکی چاوەڕواننەکراوی وەرگرت، کاتێک ریال مەدرید هاتە نێو وێنەکە و گرێبەستێکی فەرمی پێشکێشیکرد کە زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ بوو بۆ گواستنەوەی، ئەمەش هەنگاوێک بوو کە یاریزانەکە دوودڵ نەبوو لە قبوڵکردنی. 
 
تاوەکو ئێرە هەموو شتێک ئاساییە، بەڵام ئەوەی مایەی تێڕوانین بوو، ئەوەبوو کە هۆکاری رەتکردنەوەی بارسێلۆنا لەلایەن یاریزانەکەوە گرێبەستە داراییەکە یان پڕۆژە وەرزشییەکە نەبوو، بەڵکو ئامۆژگارییەکی راستەوخۆ بوو لە خودی لویس دی لافوێنتییەوە.
 
راهێنەرە ئیسپانییەکە، کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ یاریزانەکە هەیە لە یەکەم دەرکەوتنیەوە، رۆڵێکی شاراوەی هەبوو لە ئاراستەکردنی هاوسن بەرەو ریال مەدرید، چونکە هەستی دەکرد کە یاریزانەکە دەرفەتێکی گەورەتری بۆ گەشەکردن و بەردەوامبوون دەدۆزێتەوە، بەتایبەتی لەژێر سەرپەرشتی چاڤی ئەلۆنسۆ، کە ئێستا پشتی پێدەبەستێت وەک سەرکردەیەکی داهاتووی بەرگری تیپەکە، تەنانەت هەندێکیش بە جێگرەوەی سێرجیۆ رامۆس لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دادەنێن.
 
ئاشکرابوونی ئەم نهێنییە دی لافوێنتی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر کردەوە، بەتایبەتی لەلایەن هاندەرانی بارسێلۆناوە، کە پێیانوایە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێت لە رکابەری نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدریددا بێلایەن بێت، نەک یاریزانێک کە نزیک بێت لە چوونە بارسێلۆنا ئاراستەی بەرەوە رایل مەدرید بگۆرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە